ئەمڕۆ ٥ی ئازای ٢٠١٧ لە ھۆڵی بەشی زمانی کوردی شارەزوور، بە ئامادەبوونی ژمارەیەکی بەرچاو لە ھاوڵاتیان و کەسایەتیی و حکومیی و حزبی، یەکەمین فێستیڤاڵی (حەبیبە خاتوون) بۆ شیعرو چیرۆک بەڕێوەچوو.
محەمەد کەریم، ڕێکخەری فێستیڤاڵەکە تایبەت بە بزاڤ پرێسی ڕاگەیاند:" زیاتر لە ٣٠ دەق بە لیژنەی باڵای فێستیڤاڵەکە گەشتبووە دەستمان، تیایدا لیژنەی باڵا پێنج لە دەقە شیعرەکانی و پێنج لە چیرۆکەکانی خستە پێشبڕکێکەوە، شەشیش لەوانە ئەنجامیان ھەبووە.
وتیشی:" ئەوەی کراوە بۆ کۆکردنەوەی ئەو شاعیرو چیرۆک نووسانەیە کە خولیای نوسینی شیعرو چیرۆکن، لەگەڵیدا دەرکەوتنی ئەو توانا شاراوانەیە لە دنیای ئەدەبدا بۆ ئەوەی بتوانن خزمەتێکی باش و باشتر بەم بوارە بکەن.
ئەوەشی خستەڕوو:" ھەوڵی تەواو دەدەین لە داھاتوودا ئەم فێستیڤاڵە فراوانتر بکەین و بە فۆرمێکی ترەوە خزمەتی ھەموو لایەیەک بکەین بە بئ جیاوازی.
![]() |
| Add caption |
